بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکەن بە مەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکەیان پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد " ئەو ھاوڵاتییانەی سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن، بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی  ئۆتۆمبێلەکانیان، پێویستە  گرێبەستی  ئەلکترۆنییان پێبێت و دوای پەسەندکردنی لەبەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە ئەوکات کارەکەیان بۆ ئەنجامدەدرێت".


هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە " ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی دەکڕن، پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنییان پێبێت و لە بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتیەکەمان پەسەندیکردبێت، ئەوکات کارەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت".

ئەوەشی تێدا هاتووە " ئەو هاوڵاتییانەی پێش ٢ی کانوونی یەکەم، مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامداوە، پێویستناکات گرێبەستی ئەلکترۆنییان هەبێت، چونکە یاساکە لە سبەینێەوە کاری پێدەکرێت".

 



PM:07:30:02/01/2022