سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوار بڕیاری تایبەتی له‌سه‌ر كوژرانی (٢٠) ئه‌ندامی خێزانێك له ناحیه‌ی (جه‌بله)ی سه‌ر به پارێزگای بابل ده‌ركرد و دەڵێت" تائێستا (١٤) كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیركراون".
بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، مسته‌فا كازمی تایبه‌ت به‌و كۆمه‌ڵكوژیه خوێناوییه‌ی له ناوچه‌ی جه‌بله-ی سه‌ر به پارێزگای بابل ئه‌نجامدرا، فه‌رمانی به ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كردووه، به دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانه بكات، بۆ گه‌یشتن به ڕاستیه‌كان و خستنه‌ڕووی ورده‌كارییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و تاوانه تێوه‌گلاون.
لە راگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە" (١٤) كەس لەو تاوانە بە هاوكاری لەگەڵ دەزگای دادوەریدا دەستگیركراون و لەگەڵ ئەوەشدا تیمێكی لێكۆڵینەوەی ئەمنی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا و ئەندامێتی بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس و بریكاری وەزارەتی داد و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی راپۆرتێك لەسەر خراپ رەفتاركردنی هێزە ئەمنییەكان ئامادەدەكەن".
دەقی بڕیارەکانی مسته‌فا كازمی بریتین لە:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ئه‌ندامێتی (بریكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس و بریكاری وه‌زاره‌تی داد، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی) بۆ فراوانكردنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر خراپ ره‌فتاركردنی هێزه ئه‌منیه‌كان، به‌جۆرێك سه‌رجه‌میان بخرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه و پشت به‌سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كان ببه‌سترێت، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا ڕاپۆڕت بده‌نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
دووه‌م: دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری بابل، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی جه‌بله و ره‌وانه‌كردنیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و ده‌ستگیركردنی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له تاوانه‌كه‌دا تێوه‌گلاون بۆ به‌رده‌م دادگا و جێبه‌جێكردنی قورسترین سزا له دژیان.
سێیه‌م: ئاماژه‌دان به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن له گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی بۆ لێكۆڵینه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه چه‌واشه‌كاره‌كان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌وه.
چواره‌م: دیاریكردنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر ڕێكخستنی كاری ئه‌منی و هه‌واڵگری بۆ هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ڕاستگۆكان و ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه ڕێگه به ده‌ستتێوه‌ردان له‌گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌منیه‌ت و هه‌واڵگریدا ده‌ده‌ن.