پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،
ھه‌ردوولایەن رێككه‌وتوون.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هه‌ردوو
شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتیی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا جه‌ختیانكرده‌وه
له‌سه‌رئه‌وه ی کە هه‌ردوولا رێككه‌وتن لەسەر شاندێكی ھاوبه‌شی كوردستانی پرۆسه‌ی
دانوستاندن له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه سیاسیه عێراقییه‌كان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی
حكومه‌ت ده‌ستپێبكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، شاندی ھاوبه‌شی پارتی دیموكراتی
كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه،
ھه‌ردولا رێككه‌وتن كه پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه به شاندێكی ھاوبه‌شی كوردستانی
پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه سیاسیه عێراقییه‌كان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی كاری
ھاوبه‌ش ئاماده‌كراوه.