ئاسایشی ڕاپه‌ڕین رایدەگەیەنێت" ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كرد ده‌ستگیركرا و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ٥ی ئه‌م مانگه، له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی رانیه ته‌قه له ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كرا ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین هاته سه‌ر خه‌ت و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه له ڕێگای سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه هه‌ندێك زانیاریمان ده‌ست كه‌وت.
راشیگه‌یاند" دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادگا فه‌رمانی گرتن بۆ كه‌سێكی گومان‌لێكراو ده‌ركرا، توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له (٢٤) كاتژمێر له لایه‌ن هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
ئاسایشی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكردووە، له ئێستادا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یداو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه له ڕوداوه‌كه.