شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی گەیشتنە بەغداد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی شاندێکی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە بەغدا و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا شاندێکی هاوبەشی یەکێتی بە سەرۆکایەتی عیماد ئەحمەد و شاندی هاوبەشی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری گەیشتنە بەغداد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتی و پارتی بڕیارە سەرەتا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق کۆببنەوە، پاشان لەگەڵ هه‌ریه‌كه له‌ ره‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوننەکان کۆببنەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بکەن. 

بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی كاندیدی ده‌رچووی هاوپه‌یمانی عه‌زم وه‌ك به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار بەڕێوەبچێت. 


PM:02:49:07/01/2022