مهسعود بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم ئهمڕۆ له پیرمام كۆبوونهوه و لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی لە یەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارهگای بارزانی، ئهمڕۆ شەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد، کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لە یەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.