سبەینێ نەوتی سپی ماڵان لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە سنووری قەزای قەرەداغ و ناحیەی سورداشی شاری سلێمانی نەوتی سپی بە سەر ماڵاندا دابەشبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، سبەینێ دووشەممە ١٠ی کانوونی دووەم نەوت لە سنوری قەزای قەرەداغ و ناحیەی سورداش دابەشدەكرێت لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كە بڕی (٢٠٠) لیتر به‌ نرخی (٥٥) هەزار دینار دەدرێتە هەر خێزانێك.


PM:01:36:09/01/2022