هۆشیار زێباری: کاندیدمان نابێت بۆ سەرۆک کۆمار



 ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، هۆشیار زێباری ڕایگەیاند" کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت"، بڕیاریانداوە  لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەن.
  
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " ده‌بێت هاوكاربین و ئاگامان له‌ یه‌كتر بێت و مه‌غرور نه‌بین، هەروەها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین". 
  
هۆشیار زێباری رەتیکردەوە کە کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و وتی "نه‌خێر كاندیدمان نابێت و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه‌ ده‌كه‌ین".  
   
لە هەڵبژاردنی سەرۆکاییەتی پەرلەمانی عێراق کە دوێنێ شەو ئەنجامدرا و چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی بایکۆتیان کرد، جارێکی تر جیاوازی و ناکۆکی کەوتە نێوان پارتی و یەکێتی، کاتێک کە یەکێتی بایکۆتی دەنگدانی کرد بۆ هەڵبژاردنی کاندنیدی پارتی، شاخەوان عەبدوڵا بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمان.



PM:04:10:10/01/2022