بارزانی: بۆچوونی لابەلا لەژێر هەر ناوونیشانێك بێت پەیوەندی بەسیاسەتی پارتییەوە نییە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە".  
  
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.

بارزانی لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا جەختیشی کردەوە، تەنیا لێدوانی وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمی پارتی دەكات.


PM:04:02:11/01/2022