"تەنها لێدوانەکانی وتەبێژی رەسمی گوزارشت لە سیاسەتی یەکێتی دەکات"

مەکتەبی  سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، " تەنها  لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی گوزارشت لە سیاسەتی دروستی یەکێتی دەکات".

ئەمشەو سێشەممە ١١ی کانوونی دووەم، مەکتەبی  سیاسیی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، " بۆ هەر پرسێكی  ناوخۆیی و نیشتمانیی كە پەیوەندی بەسیاسەت و ئاڕاستەی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەبێت، و بەتایبەتی  پرسی سەرۆك كۆمار و پێكھێنانی حكومەتی نوێی ئیتحادی لەعیراق، بەڕای گشتی رادەگەیەنین  كە تەنها  لێدوان و راگەیەنراوەكانی  وتەبێژی رەسمی  گوزارشت لە سیاسەتی   رەسمی و دروستی  یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان  دەكات ".

 



PM:08:40:11/01/2022