پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرد

پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەگەر یەکێتی سووربێت لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح.

میدیای رووداو کە نزیکی پارتی یە بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیار دراوە کە ئەگەر یەکێتی سووربێت لەسەر مانەوەی بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێت، ئەوا پارتی هۆشیار زێباری کاندید دەکات.

هەرچەندە پارتی وەک ئۆرگان و بەرپرسە باڵاکانی تا ئێستا ئەم هەواڵەی پشتراست نەکردۆتەوەو، دوێنێش لە روونکردنەوەیەکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند "  لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت".



PM:08:09:12/01/2022