بەرهەم ساڵح سەرلەنوێ بەفەرمی خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق، بەرهەم ساڵح جارێکی دیکە خۆی کاندید کردەوە و پێداویستییە فەرمییەکانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی نوێی پەڕلەمانی عێراق کرد.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنوسینگەی بەرهەم ساڵح ەوە بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند "کەمێک پێش ئێستا بەرهەم ساڵح هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی عێراق کردوو بەمەش  چووە ڕیزی سێ کاندیدە کوردەکەی ترەوە، هۆشیار زێباری، دادوەر ڕزگار ئەمین، خالید شێخ سدیق، د.لەتیف ڕەشید (هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)، هاوکات دەنگۆی ئەوە هەیە ١٥ کاندید بە فەرمی خۆیان کاندید کردبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

 

تائێستا ڕوون نییە کە پارتی و یەکێتی لەسەر هیچ یەکێک لەو کاندیدانە بەبەرهەم ساڵح یشەوە رێککەوتبن.

 

دوو ڕۆژە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ یاڵەبانی بۆ یەکلای کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە بەغدان، هەر دوێنێش وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری بۆ هەمان مەبەست گەیشتنە وە بەغداد.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان موکوڕە لەسەر دەنگ نەدان بە بەرهەم ساڵح لەدانیشتنی پەرلەماندا.

دوێنێ ماڵپەڕی سپی یەکەمین ماڵپەڕ بوو کە لە هەواڵێک دا بڵاویکردەوە بەرهەم ساڵح بەڵگە نامەکانی بەفەرمی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردبوو ئەمڕۆش وەک یەکەمین ماڵپەڕ بڵاوی دەکاتەوە کە بەرهەم ساڵح بەفەرمی خۆی کاندید دەکاتەوە.



PM:12:19:13/01/2022