هەفتەی داهاتوو مووچەی (وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری) دابەشدەکرێت

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی کانوونی یەکەم بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی (وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حکومەتی‌ هەرێم دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ڕابردووی دەستیپێکرد و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ وەک یەکەم وەزارەت مووچەی‌ وەرگرت، هاوکات ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا. 


PM:01:31:13/01/2022