پەروەردەی هەولێر سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندن روونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بە ناچاری بەر لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی ئەمڕۆمان دواخست".
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لەبەر ئەوەی پێشبینی لافاو نەدەکرا چری باران لە کاتژمێر ٧:١٥ تا ٧:٤٥ خولەک زۆر زیادی کرد ، بۆیە بە ناچاری بەر لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی ئەمڕۆمان دواخست و کرا بە پشوو لە قوتابخانەکان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان، بەڵام هەندێک قوتابخانە درەنگ ئەو ئاگادارکردنەوەیان پێ گەیشتووە بۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خووارەوە بکەن:
١- لەهەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابێت ئەوا ئاساییە و هەژمار بکرێت و ئەگەر هەر قوتابیەک لەم قوتابخانانە نەیتوانیووە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات ئەو بەپێی ڕێنمایی ئەزموونەکان لە حەفتەی یەکەمی وەرزی دووەم تاقیکردنەوەی پێی بکەنەوە.
٢- ئەو قوتابخانانەی ئەمرۆ تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە ئەوا تاقیکردنەوەی ئەمرۆ دەبێتە شەممە و خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک دەچێتە دواوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
٣- چەند قوتابخانەیەک لە سنوری بەریوەبەرایەتی گشتیمان ئاو چۆتە ناو قوتابخانەکانەوە و رحلە و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان تەڕ بوون و زیانیان هەبووە ، داواکارین بە زوترین کات لە رێگای پەروەردەکانەوە ناوی قوتابخانەکان و جۆری زیانەکەمان بۆ بنێرن.