نەوەی نوێ کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق ئاشکراکرد

ڕێبوار ئەوڕەحمان، کە ئەندامی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق کاندید کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمرۆ ڕێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە نەوەی نوێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد. 

تائێستا هەریەک لە بەرهەم ساڵح، هۆشیار زێباری، لەتیف ڕەشید، ئاڵا یاسری و حاكم رزگار محەمەد و خالید شێخ سدیق عەبدولعەزیز کوڕی رابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی و چەند کاسایەتییەکی دیکەی سەربەخۆ خۆیان بۆ هەمان پۆست کاندید کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆش دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڕیاریدا، کە کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرێت، بەهۆی ئەوەی دوو سکاڵا دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.


PM:04:39:13/01/2022