دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ ڕۆژنامەنوسێكی کورد دەركرد

دادگایەكی توركیا بە چەند تۆمەتێكی جیاواز سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر رۆژنامەنووسێكی كورددا سەپاند. 

بەپێی هەواڵێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، (رۆژهات دۆغروو)ی ڕۆژنامەنووس لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٤، لە شاری دیاربەكر كە خۆپیشاندان بۆ كۆبانێ بەڕێوەچووە و دواتر پێكدادانی چەكداری روویدا و لە كاتی رووداوەكە روماڵی  كردووە گولـلەیەكی بەركەوتووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، دواتر كە چارەسەر وەردەگرێت، زیندانی دەكرێـت و لە دوای حەوت ساڵ زیندانی حوكمی زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆغروو تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ كە چەكی رووبەڕوی كەسێك كردۆتەوە، بەڵام بەڵگەی رەسمی نییە، لە ئێستادا بڕیارەكەی دادگا لە ناوخۆی توركیا كاردانەوەی لێكەوتۆتەوە.


PM:02:05:14/01/2022