ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، شاندێکی
هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری، گەیشتە هەولێر و وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکی
پارتی دیموکراتیی کوردستان، مەسعوود بارزانیدا کۆببنەوە.
بڕیارە لە
کۆبوونەوەکەدا هەردوو لایەنەکە تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین
فراکسیۆنی پەرلەمانی بکەن.
کۆبوونەوەکەی هادی عامری، دوای کۆبوونەوەکەی دێت
لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کە ڕۆژی شەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا.