وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەناو شاری هەڵەبجە

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شاری هەڵەبجە دەسـتپێدەكات". 

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند" دابەشکردنی نەوت لە سەرجەم ناحییەکانی دەوروبەری هەڵەبجە تەواو بوون و لە هەفتەی داهاتووشدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سەنتەری شارەکە". 

ڕوونیشیکردەوە، هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەردەگرێت و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێكیش بڕی (٩٠) هەزار دینار وەردەگیرێت.  

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر حکومەتی هەرێم بڕێک نەوتی دابینکرد، بەڵام فەرمانی کردبوو تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت، ئەم نەوتەی ئێستاش کە دابەشدەکرێت هی حکومەتی عێراقە و نرخەکەی زۆر گران بووە. 


PM:07:01:17/01/2022