نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ ی کانوونی دووەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دوێنێ دوو شەممەیە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێش بەیانی هەمان نرخی هەبوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٨ هەزارو ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزارو ٩٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٥٢٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری ٤٠٠ هەزار دینارە.



AM:11:33:18/01/2022