به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دارایی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا برە پارەی هاوكاری قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرجبكرێت".
توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگەیاند" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕە پارەی هاوکاری قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج بکرێت، هه‌ر قوتابییەك له سیستمی زانكۆلاین ناوی هه‌بێت ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌یگرێته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، مانگانە زیاتر لە شەش ملیار دینار دەدرێتە سەرجەم قوتابیانی هەر چوار قۆناغی زانکۆ و هەردوو قۆناغی پەیمانگاکان، پێدانی پارەکەش تا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
له‌سه‌ره‌تاى دەستپێکردنی خوێندنی ئهمساڵەوە خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و خوێندكاران داوایانكرد حكومه‌تى هه‌رێم هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشووتر ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بکات.