پۆلیسى سۆران دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ئاشکراکرد
کە چوارجار فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ
دەچووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکى پۆلیس، کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، بڵاویکردۆتەوە لەدوای چاودێریكردنێكی ورد لەلایەن تیمەكانی
پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمەتبار بەناوی (ر.ص.م) دەستگیر كرا، كە چوار فەرمانی دەستگیركردنی
ھەبوو بەپێیی ماددەكانی (٤٣٢ ، ٤٥٣ ،٤٥٦) یاسایی سزادان.
پۆلیس دەڵێت " دڵنیای دەدەینە هاوڵاتیان كە
چاوپۆشی لە ھیچ تۆمەتبارێك ناكرێت و لەدەست یاسا ڕزگاریان نابێت".