هەفتەی داهاتوو لە سەنتەری شاری هەولێر نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر رایدەگەیەنێت" بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەنێو سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بكرێت". 

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەشێك لە بریكارەكانی خۆراك لە هەولێر ئاگاداركراون ئامادەكاری بكەن و سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە نێو سەنتەری شاری هەولێر لە گەڕەكە هەژارنشینەكانەوە دەست بە پرۆسەكە دەكرێت". 

روونیشیكردووەتەوە، هەر بەرمیلێك نەوتی سپی بە (٩٠) هەزار دیناری عیراقی دابەشدەكرێت. 

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر بە (٥٥) هەزار دینار دابەشكراوە و لە قەزای دەشتی هەولێریش بەردەوامە، ئەمڕۆ لە قەزای كۆیەش بە نرخی (٥٥) هەزار دینار دابەش دەكرێت.


PM:12:41:19/01/2022