ژووری ئۆپه‌راسیۆنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی دەدات بە بەهانەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی به‌فر و سه‌رما.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ ی کانوونی دووەم وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكی له په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تیایدا هاتووه "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆڵەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ حه‌وت هه‌زار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش سێ هه‌زار و ٥٠٠ مێگاواتە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سینگل فەیز بۆ ٣٠ ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ ٦٠ ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.