هاتووچۆی کۆیە سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و رێگەکانی دەرەوەی شاری داخست

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم شەقام و رێگەوبانەكان بوونەتە بەستەڵەك و ئەوەش وادەكات ئۆتۆمبێل دووچاری خزین بێـت و بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم شەقامەكانی ناوشار و رێگەكانی دەرەوەی شار". 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند" بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیانمان لە ڕووداوەکانی ھاتووچۆ و حالەتی خزین لە شەقام و رێگەوبانەکان کە لەکاتی ئێستادا سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکانی کۆیـە بەستەڵەکە و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێل دووچاری کرداری خزین دەبێت بۆیە بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگەکانی دەرەوەی شار".

ئاماژە بەوەشکراوە، رێگەکانی شاری کۆیـە _ ھەولێر، کۆیە _ دوکان بە ڕێگەی کەلکە سماق و، رێگەی ھەیبەت سوڵتان لە کاتژمێر 8:00 ئەمشەو تـــا کاتژمێر 8:00ی بەیانی و تاکو تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان خوێ لە شەقامەکان رۆدەکەن تکایە لە ماڵەوە بمێنەوە. 


PM:09:32:20/01/2022