ڤیدیۆی هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی زیندانی غوران لە حەسەکە لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە

دوێنێ ئێوارەی پێنج شەممە لە رێگای سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی غوران کە هەزاران گیراوی داعشی تێدا زیندانە.

هەرچەندە هەسەدە کۆنترۆڵکردنەوەی زیندانەکەی راگەیاند، بەلآم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەکدارانی داعش هەڵهاتوون و چوونەتە نێو گەڕەکەکانی دەوری زیندانەکەوە، ئەم ڤیدیۆیە دیمەنی لایەنێکی ئەمڕۆی شەڕەکەیە.

تا ئێستا رانەگەیەندراوە کە چەند گیراوی داعش هەڵهاتوون، هەروەها ژمارەی کوژراوەکانیان و قوربانییەکانی هەسەدەو هێزە ئەمنییەکانیش رانەگەیەندراوە.



PM:01:45:21/01/2022