(٨٩) هەڵاتووی داعش لە زیندانی حەسەکە دەستگیرکرانەوە

ئەمڕۆ لەسەر سنووری (عێراق - سووریا) (٨٩) هەڵاتووی داعش دەستگیرکرانەوە و پێنج چەکداریشیان کوژران. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوا، (٨٩) هەڵاتووی داعش کە دوێنێ لە زیندانی غویران لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵاتبوون، ئەمڕۆ لەسەر سنووری (عێراق - سووریا) دەستگیرکرانەوە. 

میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوەش دەکەن، ئەو (٨٩) داعشەی کە دووبارە دەستگیرکراونەتەوە چەندین چەکداری داعشی وڵاتانی جیاجیان.

پێشتریش هێزەکان سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج چەکداری داعشیان کوشتووە، کە هێرشیان کردبووە سەر گرتووخانەکە و لەناویشیاندا چەکداری چینی هەیە.

دوێنێ شەڕو پێکدادان لە زیندانى غویرانى حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبوو کە سەدان زیندانى داعشى لێ زیندانیکراوە و پاشان ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر زیندانییەکە.  


PM:05:12:21/01/2022