سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبوونهوه و جهختیان له گرنگی پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری هاووڵاتیان و ریشهكێشكردنی پاشماوهكانی داعش کردەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆمار، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دابینکردنی هەموو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێبکەن.
هەروەها دوپاتکرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لە پێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و ھێنانەئاراوەی مافە دەستورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاوڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.