به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردەوە،
تۆمەتبارێكیان لەنێو سەنتەری شاری هەولێر دەستگیركردووە، كەپێشتر پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سۆرانەوە فەرمانی دەستگیركردنی بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان هەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، پۆلیسی هه‌ولێر
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له‌لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به‌بونی تۆمه‌تبارێك له نێو شاری هه‌ولێر كه له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووە به‌پێی مادده ٤٠٦
له یاسای سزادانی عێراقی و، توانراوه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكرێت.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی
له هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران دروستکرا بۆ به‌دواداچون به‌دوای تۆمه‌تبارە کەدا،
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م توانرا شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن و تۆمه‌تبار به‌ناوی
(م. ڤ. ح.) ده‌ستگیر بكه‌ن.
هەروەها تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
كرایەوە بۆ ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بەپێی هەمان ماددە تەواو بكرێت و ڕێکاری یاسایی
بەرامبەر بگیرێتە بەر.