فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان له په‌رله‌مان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماو بەردەوامی ئەو شەپۆلانەی سەرما كە هەرێمی گرتووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی خەڵك ڕووبەڕووی سەختی زۆرتر دەبێتەوە".
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی سه‌رما كه هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، ڕۆژ به ڕۆژ ژیانی خه‌ڵك ڕوبه‌ڕوی سه‌ختی زۆرتر ده‌بێته‌وه، له‌م دۆخه‌دا كه خه‌ڵك پێویستی به‌هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه هه‌یه‌و كاره‌بای نیشتیمانی یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت شكستیخوارد له به‌ڵێنه‌كانی و له ئێستادا كاره‌بای بۆ نزیكه‌ی ته‌نها پێنج سه‌عات له شه‌و و ڕۆژێكدا كه‌مكردوه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا له دابینكردنی نه‌وت به نرخی پاڵپشتیكراو شكستیخواردو تا ئێستا ته‌نها پێنج یه‌كی خێزانه‌كان نه‌وتیان پێگه‌شتوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاری نایاسایی كۆمپانیاكانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه غازی ماڵانیش له هێندێك شار نرخه‌كه‌ی بۆ دو هێنده به‌رزبوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه" ئێمه له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م دۆخه‌ی ژیانی خه‌ڵك ڕوبه‌ڕوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، پێیان ده‌ڵێین كوا به‌ڵێنه‌كانتان بۆ باشكردنی ژیانی خه‌ڵك؟ كوا به‌ڵێنه‌كانتان بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت به نرخی پاڵپشتیكراو له‌م زستانه؟ كوا به‌ڵێنه‌كانتان بۆ ئه‌و كاره‌بایه‌ی بانگه‌شه‌ی زیادكردنیتان ده‌كرد؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، جارێكی دیكه داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بڕێكی زیاتر غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابینبكات كه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتری كاره‌بایان هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌باش دابینكردنی كاره‌با بۆ خه‌ڵك و پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته كاری سه‌ره‌كی خۆی و پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌جێبهێڵێت.