لە نوسراوێکدا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌دواخستنی خانه‌نشینكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له ئێستادا وانه‌ی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی ده‌ڵێنه‌وه بۆ ١ی تەمووزی ئەمساڵ.
بەپێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووە" له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌له‌به‌رچاوگرتنی باری نائاسایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ - ٢٠٢٢) به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ستیاری قۆناغی (١٢)ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌ت تا ١ی تەمووزی ٢٠٢٢ بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كانی قۆناغی (١٢)ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ده‌ڵێنه‌وه و واده‌ی خانه‌نشینبونیان ده‌كه‌وێته پێش ١ی تەمووزی ئەمساڵ".
دەقی نوسراوەکەی حکومەتی هەرێم بەم شێوەیەیە: