ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەستپێکردەوە و بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە بێت بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕیارە سبەینێ چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەک لە وەزارەتی (پێشمەرگە و مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت".

ئەمڕۆ سێشەممەش ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت. 


AM:09:31:25/01/2022