به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە کاتى بوونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى ناوچەکەمان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم، پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراوورد بە چەند ڕۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەم شێوەى خوارەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان:
هەولێر نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 6 پلەى سیلیزى
سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى
دهۆک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 3 پلەى سیلیزى
کرکووک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 2 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى