به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە،
سێکەس دەستگیرکران کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فێڵیان لە هاوڵاتیان کردووە و پارەیان لێ وەرگرتوون.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ک
سكاڵاى له بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له دژى سێ تۆمه‌تبار كه له رێگه‌ى
نوشته و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه و بڕى ٦٠٠ دۆلاریان لێسه‌ندووه.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی
دەستپێکرد و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت
که فێڵیان له هاوڵاتیان كردووه و له رێگه‌ى په‌یجێكه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى
فه‌یسبووک هاوڵاتیانیان فریوداوه.
باسی لەوەشکردووە، له ئێستا تۆمه‌تباران (ه ،
م ، ع) له دایكبووى ١٩٩٣ و (ه ، م ، ع) له دایكبووى ١٩٩١ و (ر، ن ، م) له دایكبووى
١٩٩١ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دەستی پێکردووە.