هاوڵاتییەک له‌به‌رده‌م فەرمانگەی خانووبەرە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕانەپەڕاندنی کارەکانی، لە فەرمانگەی خانووبەرەی ئەو شارە، لە بەردەم بینای ئەو فەرمانگەیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی تەمەن (٤٣) ساڵ بە ناوی (عەلی ڕوستەمی) لە بەردەم بینای فەرمانگەی خانووبەرەی ئیلام له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و (٦٠٪)ی جەستەی سووتا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ڕوستەمی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی فەرمانەگی خانووبەرەی ئیلامی کردووە هەتا مۆڵەتی ئەو خانووەی کە سازی کردووە پێی بدرێت، بەڵام هەرجار وڵامی نەدراوەتەوە و دواجار هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

عەلی ڕوستەمی خەڵکی گوندی (کانی کەوە)ی ئیلامە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئەو شارە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


PM:02:07:25/01/2022