سلێمانی؛ سبەینێ بەنزینی عێراقی لە چوار بەنزینخانە دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بەنزینی عێراقی لە چوار بەنزینخانەی دەرەوەی شاری سلێمانی دابەش بكرێت.  

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە لەدەرەوەی شاری سلێمانی بەنزین لەم وێستگانە دابەش دەكرێت (رێدین لە چەمچەماڵ. كەیوان لە كەلار. باشوور لە قەڵادزێ. كێوەڕەش لە رانیە).  

بەنزینی عێراقی بەنرخی 690 دینار دابەش دەكرێت، بەڵام بەهۆی زۆریی خواست لەسەری، دەبێت شۆفێران ماوەی چەند كاتژمێرێك سەرە بگرن بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین پڕبكەنەوە.



PM:10:46:25/01/2022