بە موشەك هێرشكرایە سەر ماڵی حەلبوسی


ئەمشەو بە سێ موشەك هێرشكرایە سەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەناوچەی (الكرمە)ی شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان موشەكەكان ئامانجەكەیان نەپێكاوە، بەڵام بەهۆی روداوەكە دوو كەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییە میدیاییەكان، هێرشە مووشەكییەكانی ئەمشەو بۆ سەر ماڵی حەلبوسی، لە شەقامێك بە ناوی (عشرین) كەوتوونەتە خوارەوە و دوو كەس بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵێكی پێنج ساڵانە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم، ئەم مانگە بۆ جاری دووەم وەك سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.





PM:10:58:25/01/2022