کەشناسی: ئەمشەو بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی دەبارێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  ئاشکرایکرد، ئەگەر هەیە  لەدواى نيوه‌ شه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى  ببارێ.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  بڵاویکردەوە، به‌ گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى ئێستاى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت له‌ گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌فر بارين به‌رده‌وام ده‌بێت، هەروەها پێدەچێت  لەدواى نيوه‌ شه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى  ببارێ.

 سبه‌ینێ  ڕۆژي هه‌ينى ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێم هه‌ور و نيمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ و ئاسمانى ناوچه‌كانى تر هه‌ور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ باران بارين (نمه‌ باران بۆ بارانى مام ناوه‌ند) هه‌روه‌ها به‌فر بارين له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه‌ شه‌و ڕۆژي هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما (٣-٥) نزم ده‌بنه‌وه‌ و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه‌ دروست ده‌بێت.

  هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئەوەش هاتووە، په‌ستانى هه‌وا له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ بڕوات بۆيه‌ ئه‌گه‌رى ڕوونه‌دان يان به‌ ڕێژه‌يه‌كى كه‌متر ڕوودانى ئه‌و حاله‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش له‌ ئارادايه‌.

 

بارنى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم:

 هه‌ولێر 6.0 ملمه

شه‌مامك 0.7 ملم

 پيرمام 10.7 ملم

 سلێمانى 6.2 ملم

 چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم

 دهۆك 12.3 ملم

 زاخۆ 4.2 ملم

 ئاكرێ 9 ملم

 بارزان 0.6 ملم

 بازيان 5.0 ملم

 ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم

 دوكان 1.2 ملم

 هه‌ڵه‌بجه‌ 0.2 ملم

 خه‌بات 1.0 ملم

 مه‌يدان 0.4 ملم

 سۆران 12.4 ملم

 پێنجوێن 0.2 ملم

 ماوه‌ت 7.8 ملم

 قه‌ڵأدزێ 8.6ملم

 سمێلان 10.8 ملم

 مێرگه‌سور 1.8 ملم

 سيده‌كان 3.0 ملم

 چۆمان 2.4 ملم

 كه‌ركووك دڵۆپ دڵۆپ



PM:10:30:27/01/2022