"کێشەی نەدانی مووچە بەڕێوبەرێکی بانک نیە بەڵکو دوو ئیدارەیی پارتی و یەکێتی و دەست بەسەردا گرتنی داھاتە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت  "کێشەی دواکەوتن و نەدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەڕێوبەرێکی بانک نیە!، بەڵکو کێشەکە دوو ئیدارەیی و دەستبەسەردا گرتنی داھاتە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە".

 

عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک لە پۆستێکدا نوسیویەتی، "کێشەی نەدانی مووچە، بەڕێوبەرێکی بانک نیە! بەڵکو کێشەکە دوو ئیدارەیی پارتی و یەکێتی و دەستبەسەردا گرتنی داھاتە!".

 

هەروەها وتیشی "ئەگەر وانیە سەری مانگ ئاشکرای بکەن کە داھاتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە".

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت  ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا و کەمی سیولەی نەختینەیی پێویست لەبانک، بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و راگرتنی سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح ره‌شید، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم – سلێمانی و دانانی گەزیزە محێدین مەعروف، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم- سلێمانی، کاروبارەکان رایی دەکات.



AM:09:58:28/01/2022