"چیتر ٢٠٠ملیارەکە ڕەوانەی هەرێم ناکرێت"

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هۆشداری داوەتە هەرێمی کوردستان ئەگەر تا  مانگی سێی ئەمساڵ هەموو ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو نەکات، چیتر ٢٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەن.  

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی کانونی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوێکی بڵاویکردەوە،تێیدا هاتووە بەغدا هۆشداری داوەتە هەرێمی کوردستان ئەگەر تا  مانگی سێی ئەمساڵ هەموو ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو نەکات، چیتر ٢٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەن.  

هەروەها بەپێی دەقی نوسراوەکە کە لەلایەن نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی واژۆ کراوە هاتووە، دەڵێت "عێراق بڕیاری داوە ٢٠٠ ملیار مانگی کانونی دووەم بنێرێت بۆ هەرێم، هەروەها دەبێت دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی داتاکانی تایبەت بە داهاتە نانەوتییەکان بکات تاوەکوی 1ی ئازاری ٢٠٢٢.   



PM:12:27:28/01/2022