ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، روداوەکەش مردنی هاوڵاتییەک و برینداربوونی سێ کەسی تری لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان سەنگەسەر و توەسوران، روداوەکەش لە نێوان ئۆتۆمبـێلی بار توێتا پیـک ئاب هایلۆکــس و نیسان پیـک ئابێکدا رویداوە.
ئەوەش هاتووە" بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون".