سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت ئاشکرایکرد، کەسێک بەتۆمەتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی
سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستگیركرا.
شەممە
٢٩ی کانوونی دووەم، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی
راگه‌یاندووه "داواكراو ئه‌كره‌م قه‌یسی
له‌نزیك ناوچه‌ی دوزی به‌غدا له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستاشدا
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت كێی له‌پشته‌وه بووه چه‌ند
كه‌س به‌شداربوون له‌و هێرشه‌دا، هەوەها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیاریه‌كی زیاتری
له‌باره‌ی ئه‌كره‌م قه‌یسی و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی
سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان
له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی بەشەش مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکە
خانەی نێودەوڵەتی بەغداد، كه زیانی مادیی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، موشه‌كه‌كان له
نزیك ڕێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه و له نزیك بینای مه‌ده‌نی هاوڵاتیان كه‌وتونه خواره‌وه
و زیانیان به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گه‌یاند.