"حکومەتی هەرێم لە بری کڕینی کارەبا بۆ هاوڵاتیەکانی کارەبا بە بەغدا دەفرۆشێت"

ئەندامێکی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی کوردستان، دەڵێت "حکومەتی بەغدا بۆ باشکردنی دۆخی کارەبای شارەکانی، سەرقاڵی پڕۆژەو گرێبەست و کڕینی کارەبایە لە وڵاتانی سعودیە، کوەیت، ئوردن، تورکیاو هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێم لە بری کڕینی کارەبا بۆ هاوڵاتیەکانیان، کارەبا بە بەغدا دەفرۆشێت".

عومەر گوڵپی‌ ئەندامێکی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی کوردستان، لە به‌دواداچونێكی له‌باره‌ی كه‌می كاره‌با بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ئاشکرایدەکات، خواست بۆ کارەبا لە ئێستەدا بۆ (٧٠٠٠مێگاوات) بەرزبوەتەوە، وەزارەتی‌ کارەباش تەنها (٣٥٠٠ مێگاوات) لە کارەبای‌ بەرهەم هاتوو دەداتە هاوڵاتیان‌و (٧٠٠ مێگاوات)یش دەفرۆشێت بە پارێزگاکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم، ئەمەش پەیوەندی‌ تەنها بە فرۆشتنی‌ وێستەگەکانی‌ کارەباوە نییە، بەڵکو لەو فرۆشتنە بێجگە لە وێستگەکانی‌ کارەبا حکومەتیش بڕێک پارەی‌ دەست دەکەوێت، هەروەها حکومەتی بەغدا بۆ باشکردنی دۆخی کارەبای شارەکانی، سەرقاڵی پڕۆژەو گرێبەست و کڕینی کارەبایە لە وڵاتانی سعودیە، کوەیت، ئوردن، تورکیاو هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەت و دەسەڵات لە هەرێم لە بری کڕینی کارەبا بۆ هاوڵاتیەکانیان، کارەبا بە بەغدا دەفرۆشێت.

ناو براو وتیشی "هەردوو پرۆژەی‌ (وێستگەی‌ كارەبای‌ چەمچەماڵ و بازیان، وێستگەی‌ هەولێر/ خورمەڵە و سیمێڵ) کە بە گازی‌ سروشتی‌ کار دەکەن، بە دوو قۆناغ کارەبا بەرهەمدەهێنن، قۆناغی‌ یەکەمیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی‌ سوتاندنی‌ گازەکەوە، قۆناغی‌ دوەمیان لە ڕێگەی‌ سود وەرگرتن لە دوکەڵ‌و گەرمی‌ تۆڕباینی‌ وێستگەکانەوە کە بەهۆی‌ سوتاندنی‌ گازەوە لە قۆناغی‌ یەکەمی‌ بەرهەمهێنانی‌ کارەبا بەرهەمدێت، لە جۆری‌ یەکەمیاندا بۆ هەر یەکەیەک وەزارەتی‌ کارەبا بڕی‌ (سێ سەنت) دەدات بە کۆمپانیاکان، لە جۆری‌ دوەمیاندا کە دەدرێتە پارێزگاکانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم بە (شەش سەنت) دەفرۆشرێت، لەو بڕەیە (چوار سەنت)ی‌ بۆ کۆمپانیاکان خۆیانەو (دوو سەنت)یشی‌ بۆ وەزارەتی‌ کارەباو حکومەتی‌ هەرێمە".

باسی ئەوەشیکرد، بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە حکومەت قەرزاری‌ کارگەکانی‌ بەرهەمهێنانی‌ کارەبایەو ڕێگەیان ئەدا کارەبا بفرۆشن تا دۆخی‌ داراییان باش بکەن وەک بەرپرسانی‌ حکومەت دەیڵێن، نەخێر، بەڵکو لە فرۆشتنی‌ هەر یەکەیەک کارەبا حکومەت بڕێک پارەی‌ دەست دەکەوێت، ئەمەش پاڵنەری‌ راستەفینەی‌ فرۆشتنی‌ کارەبایە بە پارێزگاکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم.

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان،دەڵێت  "فرۆشتنی‌ کارەبا لە کارگەیەک کە لە هەرێمی‌ کوردستان ‌و بە گازی‌ سروشتی‌ کوردستان کار دەکات بە پارێزگاکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا کە کارەبای‌ هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی‌ هەرێم بۆ پێنج سەعات لە شەو و ڕۆژێکدا کەمبوەتەوە، لەم دۆخەدا کە پلەکانی‌ گەرما زۆر دبەزیون‌و هاوڵاتیان پێویستیان بە گەرمکەرەوە هەیە.

 



PM:01:42:30/01/2022