ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی هەسەدە دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە  هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات کە بەئازایەتی و قوربانیدانیان، توانییان  تەواوی زیندانی حەسەکە کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا دەستخۆشی لە  هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات کە بەهاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تەواوی زیندانی حەسەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە و ئازایەتی و پێداگری ئەوان جارێکی دیکەش شکستی بە داعش هێنا.

ناو براو دەشڵێت "واشنتن بەردەوام دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە عێراق و سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی داعش و گەرەنتیکردنی سەرهەڵنەدانەوەی رێکخراوەکە".

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دوای ١٠ رۆژ لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانیان بەهاوکاری هاوپەیمانان، دوێنێ تەواوی زیندانی غوێران لەپارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان کۆنتڕۆڵکرایەوە.



PM:02:00:31/01/2022