دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت بۆ ژمارەیەك وەكیلی ناو شار". 

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێتەوە بۆ ئەو وەكیلانەی خوارەوە، كە بەشە نەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە. 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەر وەكیلێك شوێنی دابەشكردنی نەوتەكەی بۆ دیاریكراوە (شەرمین حمە سدیق عارف لە بەرامبەر جەوازات و شوقی ڕەمەزان محمود لە بەرامبەر هۆڵی بۆنەی كاكەكییەكان و كەژاڵ عابد فتاح لە بەرامبەر تەربیەكە) نەوتیان بۆ دابین دەكرێت. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هاووڵاتیانەی كە پارساڵ نەوتیان وەرنەگرتووە دەتوانن نەوت وەربگرن و بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی (٩٠) هەزار دینار وەردەگیرێت.


PM:07:06:31/01/2022