سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان نێچيرڤان بارزانى، موقتەدا سەدر و محه‌مه‌د حه‌لبووسى جەخت لە پێويستی به‌رده‌وامی ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری سياسى کرایەوە".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مه‌سعود بارزانی، شاندێكی باڵای سیاسی كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده پێكهاتبو‌و، سه‌ردانی نه‌جه‌فیان كرد و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخی سیاسی وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێكران و بیروڕیان ده‌باره‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و قۆناغه‌كانی داهاتوو گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جه‌ختیان له گرنگی و پێویستی به‌رده‌وامی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی له وڵات و هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێك كرده‌وه كه بتوانێت ڕووبه‌ڕوی كێشه و ته‌حه‌دییه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیان له خزمه‌تگوزاری و ژیانێكی باشتر بێت.