ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی (وەزارەتی پەروەردە) دابەشدەکرێت

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم بێت بڕیارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی یەک وەزارەت دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"سبه‌ینێ سێشەممە مووچه‌ی مانگی ١ی وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکانی ناو شار خەرج دەکرێت، رۆژی چوارشەممەش مووچەی قوتابخانەکانی دەرەوەی شار خەرج دەکرێت". 

ڕۆژی ٢٥ی مانگ وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حکومەتی‌ هەرێم دابەشکردنی‌ مووچەی‌ ئەم مانگەی دەستیپێکرد و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ وەک یەکەم وەزارەت مووچەی‌ وەرگرت. 


PM:09:23:31/01/2022