هەسەدە زانیاری نوێ دەربارەی هێرشەکەی سەر زیندانی غوێران ئاشکرا دەکات

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەسەدە ئامار و زانیاری نوێ دەربارەی هێرشەکەی سەر زیندانی غوێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە شەڕی زیندانی غوێران لە حەسەکە (١٢١) شەڕڤان و کارمەندی زیندانییەکە و (٣٧٤) چەکداری داعش کوژراون". 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری حەسەکە دوایین ئامار و زانیاری لەسەر هێرشەکەی ڕۆژی (٢٠)ی ئەم مانگەی چەکدارانی داعشی بۆسەر زیندانی غوێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەرێ کانی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و عێراقەوە ئەنجامدراون، چەکدارانی داعش بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە هاوکارییان لە دەوڵەتی تورکیا و هەندێک هێزی ناوچەکەوە وەرگرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکەدا (١٢١) کارمەند و شەڕڤان شەهید بوون، کە (٧٧) یان کارمەندی زیندانەکە بوون و (٤٠) یان شەڕڤانی هەسەدە بوون، هەروەها چوار هاوڵاتی مەدەنییش شەهید بوون، هاوکات (٣٧٤) چەکداری داعشیش کوژراون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:  

"ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٩:٠٠ هێرشێکی بەرفراوان و پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆ سەر زیندانی حەسەکە کە هەزاران زیندانی داعشی تێدا بوو ئەنجامدرا. چەندین چەتەی خۆکوژی داعش لە دەرەوە دەستیان لەو هێرشەدا هەبووە. لە کاتی هێرشەکەدا سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم دەروازەی دەرەوەی زیندان تەقییەوە و لە دووری سێ میلەوە هێرشیان کردە سەر زیندانەکە، هاوکات هەوڵیاندا داوای کۆنترۆڵکردنی زیندانەکە، گورز لە هێزەکانی قەسەدە بوەشێنن. هاوکات هەزاران چەتەی ناو زیندانەکە هێرشیان کردە سەر کارمەندانی زیندان و ئاسایشی ناوخۆ. بارهەڵگرێکی پڕ چەک و تەقەمەنیش لە دەروازەی زیندانەکە نزیکبووەوە بۆ ئەوەی بەندکراوەکانی داعش لەکاتی ئازادبوونیان لە زیندان خۆیان پڕچەک بکەن و ئەگەر پلانەکەیان جێبەجێ بکرایە هێرشیان دەکردە سەر گەڕەکی غوێران و هەروەها گەڕەکی زخور و چەند دامودەزگایەکی خۆسەری و سەربازی هەرێمەکە. ئامادەکاری و پلانیان بەم شێوەیە بوو.  

"هاوڕێکانمان بە ئازایانە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە"  

دیسان بۆ پشتیوانی هێرشەکە لە گەڕەکەکانی وەک غوێران و زیخۆر چەند خانوویەک هەڵکەندرابوون و بەو شێوەیە زەمینەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانە ئامادە کرابوو. هەرچۆنێک بێت سەرەتا شەڕڤانانی پاراستنی زیندان و هێزەکانمان بەرخۆدانی قارەمانانەیان نیشاندا و بە پلەی یەکەم هەڤاڵ جەمال کۆبانێ و هەڤاڵی عاکیف کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زیندان بوون بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. ئەم هەڤاڵانە ڕێگەیان بە پلانی داعش نەدا کە بە خێرایی پلانەکەیان جێبەجێ بکەن و بەردەوام نەبن و پلانەکەیان ئاستەنگ کرد. پاشان هێزەکانی قەسەدە و ئاسایشمان لە هەرێمەکە دەستبەجێ دەستێوەردانیان کرد و بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی گەمارۆی زیندانەکەیان دا. هەروەها بینای زانکۆیان گەمارۆدا کە دیوارەکە بە زیندانەکەوەتە. لەبەر ئەوەی دیوارەکەیان کون کردبووە و ژمارەیەک چەتەی داعش هەڵهاتبوون چووبوونە ناو ئەو بینایە و بۆیەش بیناکە گەمارۆدرا.  

"دۆخەکە بە ئۆپەراسیۆنی گورزی گەل کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە"  

لە لایەکی دیکەوە دەوروبەری گەڕەکی غوێران بە گشتی و گەڕەکەکانی دەوروبەریش کۆنترۆڵ کران و دوای ئەم هەنگاوەش هێرشی دژ لەلایەن هێزەکانمان دەستی پێکرد. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گورزی گەلدا لە دەوروبەری زیندان و لە حەسەکە و هەروەها لە ناوچەکانی وەک دێرەزۆر و ڕەققە هێرشێکی پاکتاوکردن لە دژی داعش ئەنجامدرا. هێزەکانی قەسەدە و ئاسایش بە ئازایانە و شارەزایانە هێرشیان کردە سەر ئەو چەتانەی هێرش دەکەن و زۆربەیان تێکشکێنراون و چەند چەتەیەک کە چەکیان لە زیندانەوە دەستکەوتبوو، بێکاریگەرکران.  

لە ئەنجامدا هەموو ئەو بەندکراوانە دیسان خراونەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و گوازرانەوە بۆ زیندانێکی جیاواز بۆ ئەوەی زیان بە ماڵ و ژیانی گەلەکەمان و هاوڵاتیان لە حەسەکە نەگەیەنین، داعش ئەو منداڵانەی لە زیندانەکەدا وەک قەڵغان بەکاردەهێنا و هێزەکانمان بە خۆڕاگری و ئاگادارییەکی زۆرەوە هەڵسوکەوتیان کرد، ئەمەش وایکرد کاتەکە زیاتر لە بەرژەوەندی شەڕڤانان بێت. لە ئەنجامدا بەهۆی قارەمانێتیی شەڕڤانانی پاراستنی زیندانەکان بە فەرماندەیی هەڤاڵ جەمال کۆبانێ دۆخەکە کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و ئەم پلانەی داعش تێکشکا.  

"پلانەکە بەرفراوان بوو"  

بێگومان ئەم هێرشەی داعش هێرشێکی ئاسایی نەبوو ئەم هێرشە لە ئەنجامی پلانێکی گشتگیر و درێژ خایەن ئەنجامدرا. بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەدەستهاتوون و بەپێی دانپێدانانی بەرپرسانی ئەو چەتە هێرشبەرانەی دەستگیرکراون، ئاشکرابوو کە ئەگەر پلانەکەیان لەسەر زیندانی سەناعەی حەسەکە سەرکەتوو بووایە، ئەوا هێرشیان دەکردە سەر گەڕەکەکانی دیکەی حەسەکە و لە شوێنەکانی وەک هۆل و شەداد و دێرەزۆر هێرشی هاوکات و پلانی بەرفراوانیان دەکرد و بەم شێوەیە داعش خەلافەتی دووەمئ دەوڵەتی ئیسلامی خۆی رادەگەیاند. واتە پلانی هێرشکردنە سەر زیندانی سەناعە تەنیا هێرشێکی ناوخۆیی نەبوو و سنوردرا بە زیندانەوە یان تەنیا ڕزگارکردنی چەند چەتەیەکی زیندانیکراو نەبوو. دەیانویست ئەمە بکەنە سەرەتای هێرشێکی گەورە بۆ سەر هەرێمەکە و جارێکی تر تیرۆری کوشتن و سەردەمێکی ڕەش و تاریک بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا بسەپێنن. بەڵام ئەم پلانەی داعش بە فیسکۆیەکی گەورە کۆتایی هات و دیمەنی وەک باغۆز کە ناچار بوون تەسلیمی هێزەکانمان ببن دەرکەوت و دۆخەکە بەتەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بوو. هێزەکانی قەسەدە جارێکی تر بوێری و ئاگاداری و توانای خۆیان بۆ لێدان و سەرکەوتن بە بەهێزترین شێوە دەرخست و ڕۆحی سەرکەوتنیان بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە دروستکرد و سەلماندیان کە شایستەی ئومێد و باوەڕی گەلەکەیانن.  

"چەتەکان لە سەرێکانی و عێراقەوە هاتبوون"  

بێگومان ئەم پلانەی داعش بەرفراوان بوو و نەک تەنها هێرشێکی ناوخۆیی بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە و بەپێی دانپێدانانی ئەو چەتە هێرشبەرانەی دەستگیرکراون، هەندێک لەچەتەکانی هێرشبەر لەناوچە داگیرکراوەکانەوە هاتبوون وەک سەرێکانی و گرێ سپی کە هەندێکیان لە عێراقەوە رەوانەکرابوون و پلان و هەماهەنگی سەرەکی هێرشەکە بەپێی زانیاریەکانمان لە دەرەوەی سوریا ئەنجامدراوە.  

"بەرپرسیارێتی هێرشی داعش زیاتر لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکە"  

بێگومان ئەم هێرشەی داعش لەناکاو ڕووینەداوە. دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی باغۆز داعش لە ڕووی جوگرافییەوە لەناوچوو، بەڵام داعش خۆی بنیادنایەوە و خۆی لە ژێر هەلومەرجی نوێدا ڕێکخست و هەمیشە ویستی بگەڕێتەوە سەر دەسەڵاتی پێشووی خۆی و ترس و تیرۆر لەسەر کۆمەڵگا و خەڵکی ناوچەکە دروست بکات. بەردەوام هەوڵی هێرشیداوە و هێزەکانمان بە تایبەتی لە ناوچەکانی وەک دێرەزۆر و ڕەققە و شەداد و لە سنووری عێراق زیاتر لە سێ ساڵە لە دژی داعش تێکۆشانێکی سەخت دەکەن. ئەگەر تا ئێستا داعش توانیبێتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و هێشتا بتوانێت هێزی کار و پەلامارەکەی خۆی بنیات بنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی سیاسی و دیسان ئەمە لەسەر بنەمای هاوکاری هەندێک هێزی ناوخۆ و هەندێک دەوڵەت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ڕاستەوخۆیە. لەم بارەیەوە ڕۆڵی دەوڵەتی تورک لە بەرزترین ئاستدایە. واتە بەرپرسیارێتیی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە و بەردەوامیی داعش لە هەموو لایەک زیاترە. بە هۆی ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەڕەشە هەمیشەییەکانی، هەم مۆراڵ بە داعش دەدات و هەمو زەمینەیەک بۆ داعش دروست دەکات بۆ ئەوەی خۆی ڕێکبخات و هەناسە بدات. هەروەها ناوچە داگیرکراوەکانی وەک سەرێکانی و گرێ سپی وەک ئارامترین و پارێزراوترین ناوچە بۆ داعش ئامادەکراون، بۆ ڕێکخستن و پەروەردەکردنی خۆیان. هەندێک لەو هێرشبەرانەی کە دەستیان لە هێرشەکەی سەر زیندانی سەناعە هەبووە پێشتر لەو ناوچانەوە هاتوون. لەم بارەیەوە بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکدایە.  

"بارگرانیی تێکۆشانی دژ بە داعش لەسەر شانی قەسەدە و خۆبەڕێوەبەری هێڵراوە"  

لە لایەکی دیکەوە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا هەیە. هەروەها شەڕی دژی داعش تا ڕادەیەکی باش بەڕێوە دەچێت، بەڵام بە تایبەتی دوای شکستە جوگرافییەکەی داعش بە هەزاران زیندانی و دەیان هەزار خێزانیان لە کامپی هۆلدا وەک بارێک تەنیا لەسەر قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ماونەتەوە و ئەم هێرشەی دوایی ئاشکرای کرد کە داعش هێشتا مەترسیەکی گەورەیە و نەک تەنها لەسەر هەرێمەکەمان بەڵکو مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان. ئەم هێرشە جارێکی تر پێویستیی هاوکاری و پشتیوانی جیهانی و بەتایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ قەسەدە و خۆبەڕێوەبەری لە بواری سەربازی و تەکنیکی و سیاسییەوە دەرخست و پێویستی بەو هاوکاریە هەیە. ئەم بەرپرسیارێتییە لە تێکۆشان و شەڕی بەرانبەر داعشدا و هەروەها لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خانەوادەکاندا، لەنێوان قەسەدە، بەڕێوەبەری خۆسەر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بەرپرسیاریەکی هاوبەشە.  

"کامپی هۆل وەک بۆمبێک وایە کە ئامادەی تەقینەوەیە"  

دووبارە هێرشەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کامپی هۆل بدۆزرێتەوە کە وەک بۆمبێک وایە کە ئامادەی تەقینەوەیە. هەروەها پێویستە زەمینەیەک بۆ دادگای نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی هەزاران تیرۆریستی بەندکراوی داعش دابمەزرێنرێت و چارەسەری ئەو کێشانە دوانەدرێت، بۆ ئەوەی داعش سوودی لێوەرنەگرێت.  

"سوپاسی گەلی حەسەکە دەکەین"  

پێش هەموو شتێک گەلەکەمان لە حەسەکە بە گشتی بە عەرەب و کورد و سریانی و ئاشوری و بەتایبەتی ئەوانەی لە غوێران و زیخور و نەشوە و هەموو گەڕەکەکانی تری شارەکەن، لەم هەفتەیەی ڕابردوودا هاوکاریەکی زۆریان بە هێزەکانی قەسەدە و هێزە ئەمنییەکان و پاراستنی شارەکە و گەڕەکەکانیان داوە و شەڕڤانانیان لە کاتی پێویستدا ئاگادار کردووەتەوە. ئەگەر گەل و شەڕڤانان یەکبگرن سەرکەوتن مسۆگەرە. ئەمە نموونەیەکی سەرنج ڕاکێشی ئەم ڕاستییە بوو. بۆ ئەم مەبەستەش سوپاسی خەڵکی حەسەکە دەکەین بۆ ئەو هۆشداری و قوربانیدان و هاوکارییە گەورەیەی کە ئەنجامیان داوە و دەڵێن گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستە ئاستی ڕێکخراوەییبوون و هۆشیاری لەدژی داعش و ئەوانەی وەک داعشن بەهێز بکەن و خاوەنداری لە گەڕەک و گوند و ماڵەکانیان بەهێزتر بکەن. ئەمەش باشترین وانەیە کە دەتوانین لەم هێرشەی داعش وەربگرین.  

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ هێزەکانمان لەنێو هەماهەنگی و هاوکاریدا بوون. بە شێوەیەکی چالاک هاوکاریان کرد و بە بەهێزی پشتگیریان کرد. لەبەرئەوە سوپایان دەکەین.  

"پیرۆزبایی لە هەموو شەڕڤانان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین"  

هەروەها شەڕڤانانی قەسەدە و هێزە ئەمنییەکان فیداکاریەکی گەورەیان پیشاندا و هیوا و پیلانەکانی داعشیان لە گەرووی ئەواندا بەجێهێشت و لەو رێگەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە شەڕڤانە بەنرخەکانمان شەهید بوون. لەسەر ئەم بنەمایە یادی شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەل دەکەینەوە و بەڵێنی سەرکەوتن و پاراستنی ناوچەکەمان بۆ گەلەکەمان دووپات دەکەینەوە و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو تێکۆشەر و فەرماندەیانە دەکەین کە لەم هەنگاوەدا ڕۆڵیان بینیوە.  

داوا لە ڕای گشتی و هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین و دەڵێین جارێکی تر ئەوە ڕوون بووەتەوە کە بۆئەوەی مۆتەکەی داعش نەگەڕێتەوە، بۆئەوەی کە داعش نەتوانێت خۆی کۆبکاتەوە پێویستە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ قەسەدە و خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر زیاتر و بەهێزتر بکرێت. لەگەڵ زیادبوونی پشتیوانی سیاسی و سەربازی و ئابووری بۆ قەسەدە و خۆبەڕێوەبەریی، زەمینەی ڕێکخراوی داعش لاوازتر دەبێت و داعش لاوازتر دەبێت.  

لە ئەنجامدا، داعش جارێکی تر ویستی ڕۆژگاری تاریک و مۆتەکەی بۆ خەڵکی ناوچەکە بهێنێتەوە و سوود لە زۆر زەمینە و لایەن وەربگرێت، بەڵام قارەمانێتی و بوێری و ئازایەتی شەڕڤانانمان و ئاگادارکردنەوە و پەیوەندی خەڵکی ناوچەکە جارێکی تر سەرکەوتنی تری بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خوڵقاند. ئەم سەرکەوتنە بە هەموو گەل و شەهیدانمان دەبەخشین. لە چوارچێوەی هەنگاوی گورزی گەلدا، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامە لە ناوچەکانی وەک دێرەزۆر و ڕەققە لە هەردوو ئاستی ئۆپەراسیۆنە خۆجێییەکان و لە ئاستی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکان دژی پاشماوەکان و خانە شاراوەکانی داعش.  

ئامار  

چەتەکانی داعش لەنێو زینداندا ٧٧ هەڤاڵی کارمەند و پاسەوانی زیندانیان بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کرد. لە شەڕی دەرەوەدا کە ٧ رۆژ بەردەوامە، ٤٠ شەڕڤانمان و ٤ هاوڵاتی شەهید بوون. لە چوارچێوەی هەنگاوی گورزی گەلاندا بە گشتی ١٢١ کارمەند و شەڕڤانمان کە بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدانیان کرد شەهید بوون. جارێکی دیکە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە، ٣٧٤ چەتەی داعشیش کوژران."  


PM:10:25:31/01/2022