وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هەواڵە ڕاست نییە و ڕاگیراوە". 

وەزارەتی شارەوانی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەریهەڵداوە، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمدا ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوەژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت. 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر پڕۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێبكرێت، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت. 


PM:06:36:01/02/2022