نوێ کرایەوە.. کەمپی مەخمور بۆردوومانکرا

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومانکرد کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردوومانکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی بۆردوومانەکان شەهید و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای قەڕەچوغ بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکان ناو کەمپی مەخمور و دەوروبەریان بەئامانج گرتوە، تائێستاش زیانەکان بە ڕوونی نازانرێن بەڵام  زیانی گیانی و ماددییان لێ کەوتوەتەوە.

میدیاکانی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسنووری چیای شنگالیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک پێگەیان بۆردومانکردووە و بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاوبکاتەوە.

 

 



PM:10:26:01/02/2022