كەسایەتییەكی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی كۆچی دواییكرد

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حاجی عەفرینی، سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ خالید محەمەد حەمدانی ناسراو بە (حاجی عەفرینی) لە تەمەنی (٥٧) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

حاجی عەفرینی ساڵی (١٩٦٥) لە ناوچەی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان لە دایکبووە، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی رۆژئاوای كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان بوو، هاوکات ناوبراو ماوه‌ی (١٨) ساڵه‌ له‌ شاری سلێمانی نیشتەجێیە و خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌.


AM:11:25:02/02/2022